هەنگاوەكانی وەرگرتنى قیست
هەنگاوى یەكەم: دەبێت بەشداربوو سەرجەم كاڵاكان لە ڕێی سایتی بەخشەوە داوا بكات . دواى ئەوەى خۆی لە سایتەكە تۆمار دەكات یاخود خۆى تۆماركردووە.
هەنگاوى دووەم: پێویستە ئەم ڕێكارانە تەواو بكات:ـ
1 بەڕەسمی داواى قیست بكات.
2 فۆڕمى بەشداربوو پێشكەش بكات.
3 پشتگیرى شوێنى كار ئاڕاستەى كۆمپانیا بكات.
8 واژوو لەسەر گرێبەستى خۆی و كۆمپانیا دەكات.
هەنگاوى سێیەم: پاشان ئەو كاڵانەى پێویستێتى ئۆردەرى دەكات.
هەنگاوى چوارەم: پلانی گەیاندن هەڵ دەبژێرێت و دەگاتە دەستى.
چی پێویستە بۆ وەرگرتنی قیست؟
یەکەم: واژوکردنی فۆڕمی بەشداربوان.
دووەم: پشتگیری شوێنی کار.
سێیەم: ناسنامە:- (کارتی نیشتمانی - پاسپۆرت - تەسکەرە).
شێوازی قیستەکان
بەپێی کەسەکەو داواکارییەکەی قیستەکان و ماوەکەی داگۆڕدرێت
١- ئەگەر شتومەکی مارکێتی ویست بەتەنها، دەبێت مانگانە ئەو بڕە پارەیە بە تەواوەتی ساف بکات (لەگەڵ وەرگرتنی مەعاش).
١.١- دەبێت لە 50.000 پەنجا هەزار کەمتر نەبێت و، لە 150.000 هەزار زیاتر نەبێت.
٢- ئەگەر هاتوو ئامێری کارەبایی بوو دەبێت پێشەکی لە 35% بدات لەگەڵ گرێبەستەکە، ئەو باقییەی دەمێنێتەوە دابەش دەکرێت بەسەر سێ قیست بد سێ مانگ.
١-٢- دەبێت لە 50.000 پەنجا هەزار کەمتر نەبێت و، لە 500.000 هەزار زیاتر نەبێت.
٣- ئەگەر قیستی مانگانەی مارکێتی ویست و بەهەمان شێوە قیستی شتومەکەکانی تریش، ئەوکات دەتوانێت تا بڕی300.000 قیستی تر وەربگرێت لە شتومەکەکانی تر لەگەڵ مانگانەی مارکێت.
تێبینی:-
* لەگەڵ داواکردنی قیست، یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیا پەیوەنیدی پێوەدەکات (هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵی دەبێت)، ئەگەر پێویستی کرد یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیا سەردانی دەکات و سەرجەم کارەکانی بۆ جێبەجێ دەکات.
* دەبێت بە وردى یاساو ڕێساكانی كۆمپانیا بخوینێتەوە
* دەبێت ئەو كەسەى پشتگیریەكە دەهێنێت ئەو ببێت بە خاوەن هەژمارەكە و سەرجەم كارەكان لە ڕێی ئەوەوە ئەنجام دەدرێت.
* بەشداربوو دەبێت وابەست و پەیوەست بێت بە گێڕانەوەى قیستەكان لە كاتى خۆیدا، بە پێچەوانەوە كۆمپانیا سەرپشك دەبێت كاتێك قیستەكان لە وادەو كاتى خۆیدا نەگێڕابێتەوەو هەڵسەنگاندن بۆ بەشداربوو بكات و مافی وەرگرتنەوەى قیستى لیوەربگرێتەوە، جارێكى تر قیستى پێنەداتەوە.
* ئەگەر هاتوو بەشداربوو گەڕانەوەى قیستەكانى دواخست، بۆ یەكەم جار (ئاگادار دەكرێتەوە) لە دواكەوتنى قیستەكانی لەڕێی سەرجەم هۆكارەكانى پەیوەندی پێوەکردن كە بەردەستە.
* ئەگەر زیاد لە مانگێك قیستەكانى دواخست ئەو كات بە بڕیک غەرامە دەكرێت کە ٪٢٠ ئەو بڕەی لەلای ماوەتەوە، ڕاستەوخۆ كۆمپانیا بە مافی خۆی دەزانێت و دەیبەخشێتە دەزگایەكی خێرخوازى.