گەڕان
Kurdish

مەرج و یاساکان

 

سیاسەتی گەڕاندنەوەو گۆرینی کاڵا

* بۆ سودمەندبوون لە خزمەتگوزاری گەڕاندنەوە یان گۆڕین، پێویستە پسولەی ئەسڵی مابێت.

* گەڕاندنەوە دەبێت لە ماوەی ٣ ڕۆژدابێت یان پەیوەندی بکات کە کاڵاکە دەگێڕێتەوە لەماوەی ئەو سێ ڕۆژدا، بۆ گۆڕین تا ماوەی ٧ ڕۆژ.

* هەر کاڵایەکی کڕبێت و قیستی تێدابێت ناتوانێت نقدی بکاتەوە.

* ماوەی گەڕاندنەوە و گۆڕین لەو کاتەوە دەست پێ دەکات کە دەگاتە دەستی بەشداربوو.


گەڕانەوەى كاڵا 
ئەو كاڵانەى دواى كڕێن بەدەست گەیشتن ڕەزامەندی لەسەردانیانء وەرگرتنیان (دەستبەجێ نەگەڕێندرێنەوە) ، دواتر وەرناگیرێنەوە،:ـ
1.    جلوبەرگی ژێرەوە.
2.    بۆن و موعەتەر. 
•    مەرجی وەرگرتنەوە
1.    ئەگەر كاڵاكە لە كارتۆتدابوو، پێویستە كەرتۆنەكەى نەدڕابێتء لە كارتۆنەكەى خۆیدا بێت. 
2.    پێویستە ئەگەر جلوبەرگ بێت لەبەرنەكرابێتء ئوتوكرابێتەوە. 
•    مەرجی بابەتى
3.     ئەگەر هاتوو هاوشێوەى ئەوە نەبوو كە كڕابوو واتا گۆڕاوبوو لەگەڵ ئۆردەرەكەدا جیاوازبوو. 
4.    ئەگەر هاتوو كێشەى هەبوو یاخود عەیبى تصنیعی هەبوو واتا (لەكاتى دروستكردنەكەیدا ئەو عەیبەى هەبوو).

 یەكەم: كاڵاى ناوخۆ
 ئەگەر هاتوو كاڵاى ناوخۆیى بوو

* بۆیەكەم جاری بوو شتى كڕی پارەكەى داو دواتر پەیوەندی كرد وتى كاڵاكەم ناوێت، لەو كاتەدا كاڵاكەى بە بێ عەیبی لێوەردەگیرێتەوەو هەقی گەڕاندنەوەى لێوەرناگیرێت، بەڵام ئەو بڕە پارەى كە داوێتى دەخرێتەوە سەر واڵێتەكەى  لە كومپانیاى عێراق پەی (ئەمە بۆ شتومەكی ناوخۆ). 
* ئەگەر بۆ جاری دووەم  داواى گۆڕێنەوەى كرد ، لەو كاتەدا دووجار پارەى گەیاندنى لێوەردەگیرێت ( بۆ وەرگرتنەوەء گۆڕین).
دووەم:ـ كاڵاى دەرەوەى وڵات
ئەگەر هاتوو كاڵەكاڵان لە دەرەوەى وڵات داوا دەكرا، وە لە كاتی داواكردندا نوسراوە (كە ئەو كلایە كالآى خارجیە). 
 
* 1-1 ئەگەر هاتوو كاڵاكان لە دەرەوەى وڵات بۆى داوا كرابوو ، داواى كڕینى كانسڵی كردەوە و وتی بەدڵم نیە هەر نامەوێت لەو كاتەدا دەبێت %25 بڕی ئەو پارەیە بدات بۆ گەڕانەوەى كاڵاكە بۆ ئەو وڵاتەى لێوەى هاتووە. 
2-1 بەڵام مافی گۆڕینەوەى هەیە دەتوانێت بیگۆڕێت بە سایزێكى تر ئەگەر كاڵابوو، یاخود ڕەنگەكەى ئەگەر هەبوو، بەڵام لەو كاتەدا %15 لێ دەشكێندرێت بۆ گۆڕینەوەى یەكەم جار.
3-1وە لە گۆڕینەوەى جاری دووەمدا ئەوكات  %25 لێ دادەشكێندرێت. 


شێوازى پارەدان
لە سێ رێگاوە دەتوانیت پارەى كاڵاو كڕینەكانت بدەیت:ـ 
ئەم سیستەمە سێ شێوازى پارەدانى فەراهەم كردووە بۆ بەشداربوانى تا بتوانن كام ڕێگایەیان پێ ئاسان ء باش بوو پارەكەیان بدەن لەو ڕێیەوە:ـ
ڕێگاى یەكەم:ـ  لەڕێگاى ئەپڵیكەیشنى عێراق پەیەوە
                      زۆر بەئاسانى دەتوانی ئەم ئەپڵیكەیشنە دابەزینى (بۆ ئەندروید و ایوئیس ) كە لە ڕێی ئەم لینكەوە دەتوانیت بۆ اندروید لە GOOGLE CHROM   یان لە ڕێی سەفارى بۆ ئەبلأ ، وە پاشان دەتوانیت لەڕێگاى ژمارە موبایلەكەتەوە زۆر بەئاسانى خۆت تۆمار بكەیت ، لەڕێی كارتی باڵانسی تایبەت بەخۆیەوە بڕی باڵانسی پێویست زیاد بكەیت یاخود لە ڕیى بریكارەكانەوە پارە بخەیتە سەر هەژمارەكەتء بڕی پارەى كاڵاكانت لێرەوە بدەیت، وەهەروەها چەندین خزمەتگوزارى دیكەیشت پێشكەش دەكاتء دەتوانیت هەموو جۆرە كارتێك لێرە دەستبخەیت پارەى ئۆن لایەنى چەندین شۆپ ء بازاڕی كردنى پێ بدەیت.

ڕێگاى دووەم:ـ بە واڵێتەكەت(جزدان)
 لە ڕێگاى واڵێتەكەتەوە، دواى دروستكردنى هەژمار جزدانیكى ئەلكترۆنیت دەبێت لە ڕێى كارمەندء بریكارەكانمانەوە دەتوانیت بڕی پارەى پێویستى بخەیتەسەر، دواتر لە ڕێى واڵێتەكەتە هەر شتێكت بوێت دەتوانیت بیكڕیت و ڕاستەخۆیش پارەكەى بدەیت، بەلأام پێشتر دەبێت بابڵانسی بۆ زیاد بكەیت بە پێی پێویست.
•    سودى بەكارهێنانی باڵانسی واڵێت
1.ئەو بەشداربوانەى باڵانسی واڵێت بەكار دەهێنن، زۆربەى كات چانسسی ئۆفەرى تایبەتء ناوازەیان هەیە.
2.بە پێی چالاكیان پۆینتیان بۆ كۆ دەكرێتەوە ء دواى وەك خاڵ بە باڵانس بۆیان دەگۆڕدرێتەوەء دەتوانن شتى ترى پێبكڕن.
3.ئەوانەى كە هەژمارەكەیان پشتڕاست كراوەتەوە ( پشتگیرى شوێنى كارەكەیان هێناوە)، بڕی پارەى پێویست دەخرێتە سەر واڵێتەكەیانء لەوێوە دەتوانن زۆر بەئاسانى كاڵاكانیان بكڕنء لە بەشداربووە جێ متمانەكان هەژمار دەكرێن.
4.بۆ گەڕاندنەوەى قیستەكانیان سەردانى نزیكترین بریكارەكانمان دەكەنء قیستەكانیان دەگێڕنەوە.
5. لەڕێی ئەپڵیكەیشنى عێراق پەیەوە زۆر بەئاسانى دەتوانن پارەكەیان ڕەوانە بكەن.
6. بۆ هەموو جارێك پێویست ناكات كاتێكى زۆر بكوژیت یاخود ڕێگایەكى دوور ببڕیت، لە ڕێی چەندین بریكارەكانەوە كە لە زۆرترین پۆینتء خاڵی شاردا بڵاوەیان كردووە دەتوانیت واڵێتەكەت پڕبكەیتەوە.

ڕێگاى سێیەم:ـ بە كاش كاتی گەیشتن
                      هەركات كاڵاكت بەدەستگەیشت ئەو كات پارەكەى دەدەیت. بەڵام لەگەڵ داواكاری ء تۆرماركردنى زانیاریەكان، وە پەیوەندى كردنى كارمەندانء پشتڕاستكردنەوەى داواكاریەكە، ئەو كات پەیوەندیە تەلەفونیەكە تۆمار دەكرێت ء دواى گەیشتنى كاڵاكە لایەنى دووەم واتا بەشداربوو نكۆڵی كرد لە داواكەى وەرى نەگرت بە مافی خۆمانی دەزانین داواى تێچوى گەڕاندنەوەى لێبكەین وەك باسكراوە لەبەشی گەڕاندنەوە .
تێبینى:ـ 
بە مافی خۆمانی دەزانین سكاڵاى لەسەر تۆمار دەكەین بڕی %25 ئەو كاڵاى لێوەر دەگرینەوەو كارى تۆماركردنى سكاڵاء پارێزەریش دەكەوێتە ئەستۆى ئەو، بۆیە ئەگەر مەبەستت كڕین ء مامەڵە نیە تكایە لە كارى نا دروست و نەشێاو خۆت بە دوور بگرە.

 

سیستەم و سیاسەتی زەمان

١. هەر ئامێرێک یاخود کاڵایەک کە نوسرابوو زەمانی هەیە، دەبێت داوای زەمان بکرێت یاخود لەسەر پسولەکە نوسرابێت.

٢. بۆ زەمانی هەر کاڵایەک دەبێت ڕاوێز بە هاوکاران و بریکارەکانمان بکرێت بۆ بەداچوونی ئەو کێشەیە 

٣. جۆری زەمان دیاری دەکرێت، کە چی شتێکی تێدا زەمان کراوە (چاک کردن - گۆڕین - پارچەی یەدەک - وەستاناردن) یاخود هەر زەمانێکی تر.

زەمان هیچ شتێک لەمانە ناگرێتەوە:- (شکان - بەرکەوتن - کەوتن - شۆرتی کارەبا - تەڕبون ...) یاخود هەر زیانێکی تر کە دابنرێت بە بەکار‌هێنانی نائاسایی).

 

`