گەڕان
Kurdish

پرسیارە باوەکان

پرسیارە  باوەکان

  • چۆن بچمە ناو كاريزماوە؟

ـ سەرەتا ل كۆمپوتەرەكەت ياخود موبايلەكەت بچۆ سەر گۆگڵ يان گۆگڵ كرۆم يان سەفاری ، پاشان www.chrisma.krd  بنوسە وكليك بكە دەتباتە ناو وەيب سايتى كاريزماوە.  وە لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا ئەپەکەی بەردەست دەبێت بۆ هەردوو سیستەمی (ios – android  ).

  • چۆن بەشداری بکەم لە کاریزما سەنتەرو هەژمارێکی تایبەت بە خۆم دروست بکەم ؟

سەرەتا بچۆرە ناو وێب سایتی کاریزما سەنتەرەوە، پاشان کلیک لە بەشداربون بکە، ئەگەر یەکەم جارت بوو خۆت تۆمار بکە، ئەویش لە ڕێی ژمارە موبایلەکەتەوە هەژمارەکەت بۆ ئەکتیڤ دەبێت.

  • بۆ خۆتۆمارکردن چی پێویستە؟

دەبێت ناوی تەواوەتی بنوسیت، وە ژمارە موبایلی خۆت کە دەبێتە یوزەر نەیم (username  )، ئیمیڵ ئەگەر هەبوو. وشەی نهێنی تایبەت بە خۆت. دواتر لە ڕێگەی ژمارەی تەلەفونەکەتانەوە کۆدێکتان بۆ دێت پێویستە داخڵی بکەن. ئەوجا هەژمارەکەت بۆ ئەکتیڤ دەبێت.

  • بۆچوونەناو (واتە داخڵ بون) چی پێویستە؟

پێویستت بەئەو  ژمارە موبایلەیە کە خۆت پێ تۆمارکردووە، دەبێتە یوزەرنەیم، وە ئەو وشە نهێنیەی کە داونابوو.

  • ئەگەر کۆدی نهێنی نەهات بۆ ژمارە تەلەفونەکەم دەبێت چی بکەم ؟

دەبێت  ماوەیەک چاوەڕوان بن هەتا کۆدەکاتان بۆ دێت، ئەگەر دوای ( کاتژمێرێک کۆدەکەتان بۆ نەهات) جارێکی تر هەوڵ بدەنەوە، ئەگەر جاری دووەمیش بۆتان نەهات، پەیوەندی بکەن بە ڕاژەی بەشداربوانەوە.

  • ئایا پێویستە زانیاری دروست (وەک ناوی دروستی خۆم) بنوسم لەکاتی دروستکردنی هەژماری تایبەتدا ؟

بەڵێ، پێویستە زانیاری دروستی خۆتان بنوسن، چونکە لەکاتی دروست بوونی کێشە یان پێویستیەکی دیکەدا، ئێمە تەنها مامەڵە لەگەڵ زانیاری دروست دەکەین بە بەڵگە نامەی رەسمی.

  • دەتوانم گۆڕانکاری لە زانیاریەکانی پڕۆفایلەکەمدا بکەم و نوێیان بکەمەوە ؟

بەڵێ دەتوانیت. کاتێک لەناو هەژمارەکەی خۆتدایت.

  • ئایا بۆ سەیرکردنی بابەتەکانی وێب سایتی کاریزما سەنتەر پێویستە هەژمار دروست بکەم ؟

نەخێر پێویست نیە، بەڵکو دەتوانن بە بێ دروستکردنی هەژمار بینەری خزمەتگوزاریە گشتیەکان بن. بەڵام بۆ بینینی خزمەتگوزاریە تایبەتەکان پێوستە هەژماری تایبەت دروست بکەن و باڵانسی پێوستان هەبێت بۆ سودمەند بوون.

 

  • کەی دەتوانم سودمەند ببم لە بینینی ڤیدیۆی وانەکان ؟

لە رێگای کڕینی کارتێکی ( Diamond – GIFT – VIP ) دەتوانی سودمەند ببیت لە خزمەتگوزاریەکان بە پێی پلانەکان.

  • چۆن بتوانم کارتی کاریزما سەنتەرم دەست بکەوێت ؟

لە رێگای بریکارە سەرەکیەکانمانەوە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە، یان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە ( 07701740955 -07501740955 )و  ڕاستەوخۆ داوای کارت بکەن، بە دلیڤەری دەگاتە دەستتان.

 

  • ئایا بە کارتی ( VIP ) دەتوانم چەند خزمەتگوزاری ببینم ؟

وانەی مامۆستاکان – وانەی ئۆن لاینی بەندو وەرز – پرسیاری تایبەت – تاقیکردنەوەی بەکەلۆری – تاقیکردنەوەی تواناسازی . وە دەتوانیت بۆ ماوەی (300) کاتژمێر سودمەند بیت لەم خزمەتگوزارییانەو سەرجەم خزمەتگوزاریە تایبەتەکانی تر، بەڵام بۆ سودمەند بون لە وانەی تایبەتی ئۆنلاین، پیویستت بە کارتی ( PRIVATE ) دەبێت.

 

  • ئەگەر ژمارەیەکی کارتەکەم نەخوێنرایەوە یان کێشەیەکی ترم بۆ دروست بوو، چی بکەم ؟

 لە کاتی دروست بونی هەر کێشەیەک لە کارتەکەتان، پەیوەندی بکەن بە سەنتەری ڕاژەی بەشداربوانەوە، بۆ ئەوەی کێشەکەتان بۆ چارەسەر بکرێت.

 

 

  • چۆن دڵنیا بم لە ژماردنی کاتژمێرەکانی باڵانسەکەم  ؟

لە کاتی بەکارهێنانی ئەو بەشانەی کە پێویستی بە کارتی (VIP)دەبێت،  ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی کاتژمێرێکەوە لەسەر شاشەی ئامێرەکەتان هەموو خولەکەکان دەژمێردرێت و ئاگاداری بالانسەکەتان دەبن .

 

  • چۆن بزانم باڵانسەکەم چەند کاتژمێری تێداماوە ؟

هەرکاتێک بە هەژماری تایبەت بە خۆتان دەچینەناو وێب سایتی کاریزما سەنتەر، لە بەشی پڕۆفاویلەکەت بڕی باڵانس هەموو کات دەتوانیت تەماشای باڵانسەکەت بکەیت. وە زۆر جار لەبەشی سەرەوەی ئامێرەکەتان، دەتوانن کاتژمێرەکانی باڵانس ببینن. یان کاتێک دەچنەناو بەشەکانی خزمەتگوزاری تایبەتەوە.

 

  • ئایا لەیەک کاتدا دەتوانم لە دوو ئامێری جیاوازەوە بچمە ناو هەژماری تایبەت بەخۆم و وانەکان ببینم ؟

نەخیر ناتوانن لەیەک کاتدا لە دوو ئامێری جیاوازەوە بچنە ناو هەژمارەکەتانەوە و وانەکان ببینن.

 

  • ئایا هەتا کەی دەتوانم کارتەکەم بەکار بهێنم؟ یان ماوەی کارتی کاریزما سەنتەر کەی بەسەر دەچێت؟

دەتوانن تا 1/7/2019 بۆ ماوەی (300) کاتژمێرسودمەندبن لە خزمەتگوزاریەکانمان، دوای ئەو ماوەیە کارتەکەتان لە کاردەکەوێت.

  • ئایا کارتی کاریزما سەنتەر کاتی بەسەرچوونی تێدایە ؟

بەڵێ، کارتەکان هەتا بەرواری ٠١/٠٧/٢٠١٨ کار دەکەن، و دوای ئەو بەروارە بەسەر دەچن. باڵانسەکەت ڕادەگرێت تا تازەی نەکەیتەوە بۆت چالاک ناکاتەوە.

 

  • ئەگەر کارتەکەم کڕی بەڵام هەموو باڵانسەکەم بەکار نەهێنابوو، ئایا ئەو بڕە با‌ڵانسەی کە تێیدا ماوە دەڕوات ؟

کاتێک ماوەی کارت بەسەردەچێت ئیتر ناتوانرێت بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەگەر دواتر هەژمارەکەتان کارا کردەوە لە ڕێگەی  کڕینی کارتێکی دیکەی کاریزما سەنتەرو زیاد کردنی باڵانس، ئەوکات بڕی باڵانسی پێشوترتان بۆ دەگێڕێتەوە.

  • ئایا دەتوانم ژمارەی نهێنی هەژماری تایبەتم بگۆڕم ؟

بەڵێ دەتوانن ژمارەکانی بگۆڕن.

 

  • ئەگەر وشەی نهێنی تایبەت بە هەژمارەکەم بیرچوو، دەتوانم دوبارە وشەی نهێنی دروست بکەمەوە یاخود دەست بکەوێتەوە؟

بەڵێ، چەند جارێک دەتوانن وشەی نهێنی دروست بکەنەوە، بەڵام نابێت لە چەند جارێک زیاتر بێت، بە پێچەوانەوە هەژمارەکەتان دەوەستێت بۆ ماوەیەکی کاتی.

  • ئایا خزمەتگوزارییەکانی کاریزما سەنتەر تەنها بۆ پۆلی (12) یە، یان خزمەتگوزاری وانەی پۆلەکانی تر، و فێربونی زمان پێشکەش دەکات ؟

لە داهاتویەکی نزیکدا کاریزما سەنتەر سەرجەم ئەو خزمەتگوزارییانە و ئۆفەری نوێی دەبێت، چاوەڕوان بن.

 

  • ئایا دەتوانم ڤیدیۆی وانەکان دابگرم و بڵاویان بکەمەوە ؟

نەخێر، بەهیچ شێوازێک، وە هیچ کەس مافی دابەزاندن و بڵاوکردنەوەی نیە، بۆیە کاریزما سەنتەر ڕێگای یاسایی دەگرێتەبەر دژی هەر کەس و لایەنێک ئەو کارە ئەنجام بدات.  

  • ئەگەر کارتەکەم ون بوو یان خراپ بوو بە هۆکاری تەڕ بوون یان سوتان دەتوانم داوای کارتێکی نوێ بکەم ؟

بەشداربوو بەرپرسە لە پاراستن و ون بوونی کارتەکان، و کاریزما بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیارێتی هەڵناگرێت.

  • چۆن دەتوانم سودمەند ببم لە وانەی تایبەتی ئۆنلاین؟

 

بە کڕینی کارتی ( Private ) دەتوانیت سودمەند ببیت  لە وانەی تایبەتی ئۆنلاین لەگەڵ ئەو مامۆستایەی دەتەوێت وانە کڵاسەکە ئەودا بخوێنیت.